کۆمەڵی دادگەری: لە بەرەى خەڵک دەمێنینەوە


وێستگەنیوز-

کاندیدانی کۆمەڵ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنن، کۆمەڵ چڕتر لە جاران لە بەرەى خەڵک دەمێنێتەوە.


كاندیدانی كۆمەڵ پشتیوانی بڕیارەكەی حزبەكەیان بۆ بایكۆت و نەچوونە نێو پەرلەمانی دیزاینكراو دەكەن و رایدەگەیەنن، "بڕیارەكە بە دەنگی زۆرینەی ئۆرگان و ناوەندەكانی كۆمەڵ و بە ڕاوێژكردن لەگەڵ كاندیدان بووە".

هاوكات لەگەڵ بڕیارەكەی كۆمەڵ بۆ بایكۆتی پەرلەمان هەوڵی زۆر بۆ پاشگەزكردنەوەی درا، بەڵام سەرجەم هەوڵەكانی رەتكردەوە.

لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سێ کورسی بەدەستهێنا، دواتر رایگەیاند بایکۆتی پەرلەمان دەکەن.








PM:08:19:23/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت