کونسوڵی ئەمەریکا: دەبێت گەنجانی عێراق پەروەردە بکرێن


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی دووەمی 2024، ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، لە رۆژی دووەمی کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS24) جەختی لەسەر بەهێزکردنی گەنجان کردەوە وەک بەردی بناغەی بەشداریی ئەمەریکا لە عێراق.


ئاماژەی بەوەکرد، "بەرنامەکانی وەک بورسی فوڵبرایت، بەرنامەکانی ئینگلیزی ئەکسێس و دەستپێشخەرییەکانی پەرەپێدانی سەرکردایەتی، دەرفەت دەڕەخسێنن بۆ گەنجانی عێراقی تا تواناکانیان باشتر بکەن و بەشداری لە کۆمەڵگەکانیان بکەن".

ئەوەشی وت، "ساڵانە 300 گەنجی عێراقی بەشداری لە بەرنامە پشتگیریکراوەکانی ئەمریکا دەکەن و ئەزموونێکی بە نرخ لە پەروەردە و مۆدێلەکانی سەرکردایەتیی ئەمەریکی وەردەگرن. لەوەش زیاتر، دامەزراوەکانی وەک زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان (AUK) و هی تر ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە پەرەپێدانی خوێندنی باڵای شێوازی ئەمریکی لە عێراق".


PM:05:23:23/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت