حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی نوێی ده‌رباره‌ی پشووی سه‌رژمێری دا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا ده‌سه‌ڵات به وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان بدات كه ڕۆژێك یان زیاتر پشوو به‌و فه‌رمانبه‌رانه بدات كه له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانن.
به‌پێی فه‌رمانێكی ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ركراوه، به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی قۆناغی كۆتایی سه‌رژمێریی دانیشتووان، پشووی سه‌رژمێری درێژ كرایه‌وه.
بۆ پشووه‌كه مۆڵه‌ت دراوه‌ته وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، تا فه‌رمانبه‌رانیان له‌و شوێنانه بمێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دوو ڕۆژه تا ته‌واوی زانیارییه‌كانیان تۆمار ده‌كرێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، ئه‌و پشووه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه له ناوچه كوردستانییه‌كانن.
له نووسراوه‌كه‌دا سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه پێویسته بابه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌ك ڕێكبخرێت كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌وامی دامه‌زراوه‌كان و كاروباری خه‌ڵك و خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌كات.
رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 20 و21ی ئه‌م مانگه سه‌رژمێریی گشتی دانیشتووان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی دوو ڕۆژیش قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یه‌ندرا و بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیشن، 9 رۆژ پشوو راگه‌یه‌ندرا.
PM:04:05:23/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 3460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت