به‌ناو ئه‌میری كوردستانی‌ د*ا*ع*ش ده‌ستگیركرا


وێستگه‌نیوز-
له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌ناو ئه‌میری كوردستانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌ناوی‌ "ئازاد شاخی‌" ده‌ستگیركرا و پلانێكی تیرۆریستیش پوچه‌ڵكرایه‌وه‌.


ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ پارێزگای كه‌ركوك پاڵپشت به‌ زانیاری هه‌واڵگری، پلانێكی ترسناكی تیرۆریستیمان پووچه‌ڵكرده‌وه‌ كه‌ ده‌یانویست چه‌ند ده‌زگایه‌كی حكومی و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی به‌ ئامانج بگرن بۆ تێكدانی باری ئه‌منی له‌ پارێزگاكه‌".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، تۆڕێكی سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ له‌ حه‌وت تیرۆیرست پێكهاتبوون، له‌نێویاندا ئه‌وه‌ی ئه‌میری كه‌رتی كوردستان به‌ناوی (ئازاد شاخی)، هه‌روه‌ها دوای گه‌مارۆدانیان تیرۆریستێكیان خۆی كوشت و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر تۆڕێكدا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بوون به‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كاندا".

ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ عێراق راشیگه‌یاندووه‌ هاوكات "ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ند كتێبێكدا سه‌باره‌ت بیری توندڕه‌وی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ئامێر و درۆنێكدا، تائێستاش 50 تیرۆرست له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركراون و به‌پێی یاسا حكوم دراون".





PM:03:29:23/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت