هەڵبژاردن ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و بەرەی گەل تۆختر دەکاتەوە
وێستگەنیوز_
هەڵبژاردن ناکۆکییەکانی
نێوان یەکێتی و بەرەی گەل تۆختر دەکاتەوە، یەکێتی بڕیار دەدات مامەڵە لەگەڵ
بەرەکەی لاهور شێخ جەنگیدا نەکات.
وێستگەنیوز، لە مەکتەبی
سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان چەند زانیارییەکی بەدەست گەشتووە، "ئەو حیزبە
بڕیاری داوە هیچ مامەڵەیەکی سیاسی لەگەڵ بەرەی گەل، بە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی
نەکات."
بە پێی زانیارییەکان،
هۆکاری بڕیارەکەی یەکێتی پەیوەستە بەو ناکۆکیانەی کە لە ڕابردوو و ئێستادا لە نێوان
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی
گەلدا هەن و لێکیدابڕاندوون.
هەر بە پێی
زانییارییەکانی وێستگەنیوز، "لیژنەی دانوستانکاری یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی
کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە زۆرینەی لایەنەکانەوە کردووە
بەڵام هیچ پەیامێکی بۆ بەرەی گەل نەناردووە."
بەرەی گەل، بە سەرۆکایەتی
لاهور شێخ جەنگی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان توانی تەنیا دوو
کورسی بەدەست بهێنێت، بەرەکە ئەنجامەکانی رەت کردووەتەوە و رایگەیانووە ساختەکاری
کراوە.
یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان، لە کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەدا کە ساڵی 2019 بەسترا، لاهور شێخ جەنگی و بافڵ
جەلال تاڵەبانی وەک هاوسەرۆک هەڵبژارد.
دوای تێپەڕینی دوو ساڵ،
بە هۆی ناکۆکییەکانی نێوان لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی لە
حیزبەکە دوورخرایەوە.
ساڵی 2023 یەکێتی کۆنگرەی پێنجەمی بەست،
لەو کۆنگرەیەدا بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی دیاریکرا، لاهور شیخ جەنگی هاوکات
لەگەڵ بەستنی ئەو کۆنگرەیەدا وازهێنانی تەواوەتی لە یەکێتی راگەیاند و بڕیاری دا
بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکات.
PM:01:57:23/11/2024
ئهم بابهته 1384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت