جومانە غەلای: سبەی کۆمسیۆنی عێراق بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
وێستگەنیوز_
سبەی کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان، کۆ دەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 23ی تشرنی دووەمی 2024، جومانە غەلای، وتەبێژی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند، "ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی باڵای
کۆمیسیاران
بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، بە ئەگەری
زۆرەوە کۆبوونەوەکە سبەی یەکشەممە، 24ی تشرینی دووەمی 2024 دەبێت."
ئەوەش لە
کاتێدایە، 18ی ئەم مانگە دەستەی دادوەری لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرجەم تانەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
یەکلایی کردەوە کە ژمارەیان 41 تانە بوو.
بەگوێرەى ئەنجامە بەراییەکان، پارتى دیموکراتى کوردستان 39 کورسى،
یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان 23 کورسى، جوڵانەوەى نەوەى نوێ 15 کورسى، یەکگرتووى
ئیسلامى کوردستان 7 کورسى، بەربژێرانى پێکهاتەکان 5 کورسى، رەوتى هەڵوێستى
نیشتمانى 4 کورسى، کۆمەڵى دادگەرى 3 کورسى، بەرەى گەل 2 کورسى، بزووتنەوەى گۆڕان و
هاوپەیمانیى هەرێمى کوردستان هەریەکەو کورسىییەکیان بەدەستهێناوە.
PM:12:49:23/11/2024
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت