پێشبینی دەکرێت سبەی شەپۆلێکی باران بارین باشووری کوردستان و عێراق بگرێتەوە
وێستگەنیوز_
پێشبینی دەکرێت سبەی
شەپۆلێکی باران بارین باشووری کوردستان و عێراق بگرێتەوە و لە بەشێک لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار
ئەگەری خۆڵ بارین هەیە.
ئەمڕۆ شەممە 23ى تشرینى دووەمى 2024 عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن
و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، بە میدیاکانی راگەیاند، "پێشبینی دەکرێت لە سبەی یەکشەممەوە لە باشووری
کوردستان و بەشێکی عێراق باران بارین دەستپێبکات و تاوەکو ئێوارەی دووشەممە یان
بەرەبایەنی سێشەممە بەردەوام بێت."
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و
بوومەلەرزەزانی عێراق وتیشی، "بارانی بەلێزمە لە بەشێکی زۆری باشووری کوردستان دەبارێت کە
هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت،بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاویش لە هەندێک ناوچە
هەیە."
عامر جابری لە بارەی
شەپۆلی باران بارینەکەی عێراق رایگەیاند، "بارانبارینەکە
پارێزگاکانی دیالە و واست لە عێراق دەگرێتەوە و ئەگەری هەیە لە واست لافاو دروست بێت."
لە بارەی خێرایی با عامر
جابری رایگەیاند، "پێشبینی دەکرێت لە سبەی یەکشەممەوە
خێرایی با سنووری ئەنبار و نەینەوا بگاتە 50-60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئەوەش
خۆڵبارین لەگەڵ خۆی بێنێت و مەودای بینین بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر کەم بکاتەوە."
AM:11:09:23/11/2024
ئهم بابهته 396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت