سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی: په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، چونكه ناوچه‌كه خه‌ریكه گڕ ده‌گرێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه حزبه‌كه‌ی دوا ده‌كات په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چونكه بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌ریكه گڕ ده‌گرێت و گه‌ر ئاڵۆزی زیاتر له ناوچه‌كه دروست ببێت، پێده‌چێت زۆر بابه‌ت له ده‌ست كورد ده‌ربچێت.
فازڵ به‌شاره‌تی، سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "سه‌ركردایه‌تی كورد پێشبینی ده‌كات گۆڕانكاری له ناوچه‌كه دروست ببێت، بۆیه له پێناو قازانجی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت كورد یه‌كگرتوو بێت".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ست پێبكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی به سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری پێكهێناوه.
دوێنێ هه‌ینی، 22 ی مانگی 11 ی 2024، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند،"له‌م رۆژانه‌دا ده‌ست به گفتووگۆ ده‌كرێت له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتره په‌رله‌مان ده‌ست به‌كاربێت و هه‌نگاوه‌كانی تریشی به‌دوادا بێت."
له‌كاتێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌كو دوو لایه‌نی حوكمڕانی هه‌رێم، له رابردوودا پێكه‌وه هه‌رێمی كوردستانیان به‌ڕێوه‌بردووه‌و به رێككه‌وتن ئیداره‌ی هه‌رێمیان داوه، به‌ڵام له ئێستادا په‌یوه‌ندی نێوانیان تاڕاده‌یه‌ك ئاڵۆزه.
ئاڵۆزی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌كاتێكدایه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان جۆرێك گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێم هێناوه‌ته ئاراوه، بۆیه سه‌رباری ئاڵۆزی نێوانیان ئه‌و دوو حزبه ناچارن پێكبێنه‌وه و پێكه‌وه حكومه‌ت دروست بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه كه "مه‌رجی یه‌كێتی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه ده‌بێت یه‌كێتی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی پێكهێنانی حكومه‌ت بێت، نه‌ك به‌شداری له حكومه‌ت دا بكات".
وتیشی: "بێگومان یه‌كێتی مافی خۆیه‌تی داوای یه‌كێك له پۆسته باڵاكانی وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌ت یان سه‌رۆكی هه‌رێم بكات".
ناچاربوونی یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا زۆرترین كێشه‌و مشت‌ومڕ له‌نێوانیان دا روویداوه، یه‌كێتی، پارتی به په‌راوێزخستنی و پارتیش یه‌كێتی به به‌شداری حكومه‌ت و مامه‌ڵه‌كردن وه‌ك ئۆپۆزسیۆن تۆمه‌تبار ده‌كرد.
فازڵ به‌شاره‌تی ده‌ڵێت: "قسه‌كانی یه‌كێتی سیاسی و واقیعی نین، چونكه یه‌كێتی حوكمڕانی به‌شێكی كوردستانه و به‌شێكی پۆسته باڵاكانی حكومه‌تیشیان لایه، ئیتر نازانین په‌راوێزخراوی یه‌كێتی له كوێدایه، مه‌گه‌ر خۆیان له واقیعی سیاسی‌دا لاواز بن".
به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پارتی 39 كورسی، یه‌كێتی 23 كورسی، نه‌وه‌ی نوێ 15 كورسی، یه‌كگرتووی ئیسلامی 7 كورسی، ره‌وتی هه‌ڵوێست 4 كورسی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری 3 كورسی، به‌ره‌ی گه‌ل 2 كورسی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 1 كورسی و هاوپه‌یمانی هه‌رێمی كوردستانیش كورسییه‌كی به‌ده‌ستهێناوه.
نه‌وه‌ی نوێ مه‌رجی قورسی بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌كاتێكدا جگه له هاوپه‌یمانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌كان سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی تر به‌شداریكردن له حكومه‌ت ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڕای چاودێران، یه‌كێتی دڵنیایه له‌وه‌ی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت پێویستی پێیه‌تی بۆیه ده‌یه‌وێت مه‌رجه‌كانی بسه‌پێنێت، له‌كاتێكدا پارتی ده‌یه‌وێت هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه و په‌نجا كۆ یه‌ك پێكبهێنێت، تا زۆر پێویستی به یه‌كێتی نه‌بێت و خۆی له ژێر مه‌رجه‌كانی ده‌ربهێنێت.
AM:08:47:23/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت