شەپۆلێکی سەرمای تووندی زستانە هەرێمی کوردستان و عیراق دەگرێتەوە


وێستگەنیوز_

دەستەی کەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت: هەفتەی داهاتوو بارستە هەوایەکی جەمسەریی  عێراق دەگرێتەوە و بەو هۆیەوە پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و باران و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە، 21ـی 11ـی 2024، دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی سەرمای بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە سەرەتا و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە، بە تایبەتی ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی داهاتوو، بارستە هەوایەکی سارد و جەمسەری عێراق دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو هەوایەکی ساردی جەمسەریی بەخێرایی دەگاتە هەرێمی کوردستان، بەمەش پلەی گەرمی 8 تاوەکو 10 پلە بەراورد بە ڕۆژێک پێشتر نزم دەبێتەوە.

دەشڵێت: "پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی عیراق بە بەغداشەوە نزم دەبێتەوە، لە باشووریش وەک خۆی دەمێنێتەوە گۆڕانێکی ئەوتۆی نابێت."

دەستەی کەشناسی دەشڵێت: "ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە پلەی گەرمی لە هەرێمی کوردستان زۆر دادەبەزێت، ئەمەش مانای هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی کەشوهەوای ساردی زستانە دەگەیەنێت. بەڵام ناگاتە ئاستی بەفربارین مەگەر لە ناوچە شاخاوییە سەختەکاندا."

هەروەها، "ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو هەوای سارد و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی عێراق دەگرێتەوە و بارانەکە کورت مەودایە لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا."


PM:02:17:21/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 2592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت