لە ئاهەنگێکدا 200 هاوڵاتی ژەهراوی بوون
وێستگەنیوز_
لە ئاهەنگێکدا لە گوندی
کۆڵی سەر بە شارۆچکەی دیواندەرە لە پارێزگای سنە، 200 هاوڵاتی کە تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 18 و پێنج ساڵیدایە ژەهراویبوون.
لە گوندی کۆڵی سەر بە
شارۆچکەی دیواندەرە لە پارێزگای سنە، لە ئاهەنگێکدا بە بەشداری 940 کەس بەڕێوەچوو، 200 هاوڵاتی ژەهراویبوون، بەم
هۆیەشەوە تووشی سکچوون، رشانەوە، لەرز و تا بوون و بەشێک لەو هاوڵاتیانەشی تووشی
سکچوون بوون خوێنیان پێوە بووە.
فەرزاد بیدارپوور، جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای سنە رایگەیاند، "هۆکاری ژەهراویبوونەکان بۆ ئەگەری
خواردنی ئەو مریشکە دەگەڕێتەوە کە لە ئاهەنگەکەدا بە خەڵک
دراوە، هاوکاتیش لەم رۆژانەی دواییدا بەهۆی بارانەوە ئاوی گوندەکە لێڵ بووە، رەنگە
ئەوەش هۆکارێکی دیکەی ژەهراویبوونەکان بێت."
جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای سنە وتیشى، "هەفتەی
داهاتوو ئەنجامی پشکنینەکان لە هۆکاری ژەهراویبوونی خەڵکی ئەو گوندە رادەگەیەنرێت".
تووشبووەکان تەمەنیان لەنێوان پێنج بۆ 50 ساڵدایە و زۆرینەشیان
تەمەنیان لەنێوان پێنج بۆ 18 ساڵدایە و چارەسەریان وەرگرتووە و حەوت کەسیان لە ژێر
چاودێریی پزیشکدا ماونەتەوە.
PM:12:49:21/11/2024
ئهم بابهته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت