‌هۆكاری زۆری قالۆنچە لەناو چێشتخانە و چۆنیەتی چارەسەری ئەم كێشەیە

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-


زۆرێك لە خانمان كێشەی ئەوەیان هەیە لەناو چێشتخانەكەیاندا قالۆنچە هەیە و گومانی تیادا نیە قالۆنچە هۆكارە بۆ گواستنەوەی میكرۆب بۆ خواردن و كەلوپەلەكانی ناو چێشتخانە و ئەمەش نەخۆشی بۆ ئەندامەكانی خێزان بڵاودەكاتەوە .

قالۆنچە یەكێكە لەو مێروانەی لە شوێنی تاریك و شێدار و نزیك كونج و ئەو شوێنانەی ئاوی لێ كۆبۆتەوە دەژین و ئەو شوێنانەی كە خۆراكی سەردانەپۆشراو و خۆڵی سەردانەپۆشراوی لێیە لەگەڵ ئەو شوێنانەی كە درز و كونی تیادایە .

چۆن قالۆنچە لەناو چێشتخانەكەت لەناو دەبەیت ؟
سەرەتا ئەوەی پێویستە لەسەر تۆ ئامادەكردنی ئەو شتانەیە كە قالۆنچە ئارەزووی دەكات وەك (ئارد و كاكاو ) ئەم دوو پێكهاتەیە قالۆنچە ئارەزوویان دەكات تێكەڵاویان بكە لەگەڵ " ترشی بۆریك " كە ژەهراوی نەبێت بۆ ئەوەی زیان بە منداڵەكانت نەگەیەنێت و ئەم پێكهاتەیە لەناو دەرمانخانەكان دەست دەكەوێت ، هەموو ئەم پێكهاتانە باش تێكەڵاو بكە و لەو شوێنانە بیڕێژە كە قالۆنچەی لێیە .

ئەو كاتەی هەستتكرد لە چێشتخانەكەت قالۆنچە هەیە بەهیچ شێوەیەك خواردن بە سەردانەپۆشراوی دامەنێ و ئەو كون و كەلەبەرانەی لەناو دیوار و نزیك كونجی چێشتخانەكەت هەیە پڕی بكەرەوە بۆ ئەوەی قالۆنچە گەرای تیادا دانەنێت .

سەرچاوە:سيدتى


AM:11:44:11/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1839 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌