‌ ئەستێرەیەکی تورک پەیوەندی سۆزدارییەکی ئاشکرا دەکات

وێستگە ستایل-

وێستگە ستایل-
بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕێکی تورکی "شوکرو ئۆلزیلدیز" ئەستێرەی تورک، لەکۆتاییدا ئایشکرای کرد کەوا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ "رابیە یامان" ھەیە، بۆ ئەم مەبەستەیش وێنەیەکی خۆی و خۆشەویستەکەی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووتەوە.


ھەروەھا ئەکتەری تورک لەماوەی ڕابردوودا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ "شوکران کاڤالی" ئەستێرەی تورک ناسراو بە "ئایشە" لەدرامای "پارچەپارچەبوون" ھەبووە، بەڵام بەھۆکارێک لەماوەی ڕابردوو جیابوونەوە.


"شوکرو ئۆلزیلدیز" ئەکتەر ساڵی ١٩٨٨ لەوڵاتی تورکیا لەدایکبووە، ساڵی ٢٠١١ دەستی بەکاری ھونەری نواندن کردووە، پاشان بووەتە ئەستێرەیەکی دیار لەدراما تورکییەکان.


PM:03:58:10/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1621 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل