‌بەیانیان ئەم خۆراكانە بخۆ و لە خواردنی ئەمانەش دوور بكەوەرەوە

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-

ژەمی بەیانیان یەكێكە لەژەمە سەرەكیەكان زۆر گرنگە بزانیت لەم ژەمەدا چی دەخۆیت بۆ ئەوەی خاوەنی تەندروستیەكی باش و كێشێكی هاوسەنگ بیت و كێشەی زیاددەی كێشت نەبێت .

ئەو خۆراكانەی پێویستە لە لەبەیانیاندا بخورێن :

- شۆفان : یەكێكە لە بەرهەمەكانی دانەوێڵە و بڕێكی زۆر ڕیشاڵ لە پێكهاتەیدا هەیە و ئاستی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن دادەبەزێنێت .

- گەنم : دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ئاسن و ڤیتامینەكان و هەرسی گەدە ئاسان دەكات و ئازاری گەدە نادات .

- هێلكە : توێژەرەوەكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە ئەم خۆراكە كالۆریەكی باش بە جەستە دەبەخشێت و تەواوكەرێكی خۆراكی بەسوودە .

- ئەو نانەی لە ئاردی بۆر دروستكراوە : كاربۆهیدرات بۆ جەستە زۆر پێویستە و باشترین كات بۆ خواردنی ئەم جۆرە نانە بەیانیانە .

- گوێز : بەیانیان باشترین كاتە بۆ خواردنی گوێز چونكە (PH) ی جەستە ڕێكدەخات و هەرسی گەدە ئاسان دەكات .

- هەنگوین : هەنگوینی سروشتی ووزە بە جەستە دەبەخشێت و نێسك چالاك دەكات .

ئەو خۆراكانەی نابێت بخورێن لە ژەمی بەیانیاندا :

- شیر : بەیانیان شیر مەخۆرەوە لەسەر گەدەی خاڵی چونكە خواردنەوەی شیر لەم كاتەدا بەكتریای لاكتیك كە لەناو گەدەدا هەیە و سوود بەخشە لەناوی دەبات و خواردنەوەی شیر لە ژەمی بەیانیان سوودی تەندروستیت پێناگەیەنێت .

- ئەو خۆراكانەی خومرەیان تیادایە : دوور بكەوەرەوە لە خواردنی ئەو خۆراكانی خومرە لە پێكهاتەیاندا هەیە چونكە دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی وورگ و گەدە .

- شیرینی : بەیانیان شیرینی مەخۆ چونكە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی شەكری ناو خوێن و ئەمەش هۆكارە بۆ توشبوون بە نەخۆشی شەكرە بەتایبەت ئەگەر لە بەیانیاندا بخورێت .

- مۆز : خواردنی مۆز لەسەر گەدەی خاڵی هۆكارە بۆ بەرز بوونەوەی ڕێژەی مەگنسیۆمی ناو خوێن و ئەمەش دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی دڵ .

- میوەی ترش : خواردنی ئەم جۆرە لە میوە لە بەیانیاندا هەوكردنی گەدەت و برینی گەدەت توش دەكات .

ئێستا زانیاری تەواوت دەستكەوت لەسەر ئەوەی پێویستە چ خۆراكێك بخۆیت و چ خۆراكێك نەخۆیت .

سەرچاوە:العربية 


AM:09:52:09/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 5882 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌