‌10 هۆكار واتلێدەكات ڕۆژانە بەزالیا بخۆیت

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-


بەزالیای سەوز یەكێكە لەو جۆرە خۆراكانەی بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە و هەندێك كەس ئارەزووی تامە شیرینەكەی دەكەن .

ئەم جۆرە سەوزەیە سوودی تەندروستی زۆری هەیە و پێكهاتەی خۆراكی باشی تیادایەو دژە ئۆكسێنەر و ڤیتامین C , E  و كانزاو ڕیشاڵ لە پێكهاتەیاندا هەیە ، ئێستا دوای زانینی 10 سوودی تەندروستی ئەم خۆراكە ڕەنگە واتلێبێت ڕۆژانە ئەم خۆراكە بخۆیت .

1- بەرگری جەستە بەهێز دەكات : فلاڤینۆید و ئەلفا كارۆتین و بێتا كارۆتین پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەرن و بۆ تەندروتسی سوودیان زۆرە ئەم خۆراكە بە جەستەی دەبەخشێت و بەرگری جەستە بەهێز دەكات   .

2- ڕێگری دەكات لە توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە ، بەهۆی بوونی پێكهاتەی " كۆمیسترۆل " لەناویدا و گەدە لە توشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت .


 

3- ڕێگری دەكات لە توشبوون بە قەبزی : چارەسەری كێشەكانی هەرس و ڕیخۆڵە دەكات ، ئەگەر بەردەوام كێشەی قەبزیت هەیە ئەوە باشتر وایە ڕۆژانە ئەم سەوزەیە بخۆیت .

4- زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری هەوكردنی جومگەكان چونكە یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی ئەم خۆراكە ئەوەیە بڕێكی زۆر ماددەی دژە  هەوكردن لە پێكهاتەیدا هەیە .

5- پارێزگاری دەكات لە توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر بەهۆی بوونی پێكهاتەی ڤیتامین C ,E  و ڕۆنی ئۆمیگا سێ لەناویدا.




6- ئەگەر دتەوێت ئێسكەكانت بەهێز بێت ئەوە ڕۆژانە ئەم سەوزەیە لە ژەمە خۆراكەكانتدا بەكاربهێنە چونكە لەناو بەزالیادا ڤیتامین K ,B هەیە و هەردووكیان زۆر پێویستن بۆ تەندروستی ئێسكەكان  .

7- پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەرەكان كە لەناو ئەم سەوزەیدا هەیە مرۆڤ دەپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ .

8- پارێزگاری دەكات لە زیادبوونی كێش چونكە پرۆتین لە پێكهاتەیدا زۆرە و بڕێكی كەم گەرمۆكە بە جەستە دەبەخشێت .

9- ووزەی پێویست بە جەستە دەبەخشێت چونكە " فلاڤینۆید " و بێتا كارۆتین لە پێكهاتەیدا هەیە و ئەمانەش ووزە بە جەستە دەبەخشن .

10- لە وەرزی زستاندا و بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە ڕۆژانە ئەم سەوزەیە لە خۆراكەكانتدا بەكاربهێنە 

سەرچاوە: العربیە 


AM:09:53:07/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 2261 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌