‌بەوێنە ...هەشت ستایلی جیاوازی ماكیاجكردن چاو گەشاوەتر دەردەخات

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-


خانمان ئارەزووی ئەوە دەكەن هەمیشە چاوەكانیان گەشاوە دەربكەوێت بەڵام دەزانیت چ ڕێگەیەك بۆ  ئەمە بەكاربهێنیت ؟ یان چ شێوازێكی ماكیاجكردن لە چاوەكانت جوانە و وادەكات چاوەكانت گەشاوە و جوان دەربكەوێت؟ ئێستا تەماشای ئەم وێنانە بكە و ئەو ستایلە هەڵبژێرە كە بە دڵتە چونكە تەواوی ئەم 8 شێوازەی ماكیاجكردن چاوەكانت گەورە و گەش دەردەخات .

-ڕێكخستنی ستایلی برۆكانت بەم شێوەیە وادەكات چاو برۆت گەشاوەتر دەربكەوێت بۆ ئەوەش دەتوانیت سوود وەربگریت لە ماسكارای تایبەتی برۆ .
 


2- ئەگەر پشت چاوێكی ڕەنگ قاوەی و ژێر برۆكانت سپی بكەیت ئەوە چاوەكانت گەشاوە دەردەكەون .



- بۆ ئەمجارە ئێی شەدۆیەكی ڕەنگ سپی و قاوەی تێكەڵاو بكە و ناو ضاوەكانت سپی بكە و كەمێك لەو قاوەییە زەردباوەی پشت چاوەكانت بدە لەژێر برژانگەكانت .
 


- هەمان ماكیاجی سەرەوە ئەمجارە دەتوانیت ماسكارایەكی ڕەنگ ڕەش بۆ چاوەكانت بەكاربهێنیت .

 
 

 - بەكارهێنانی ئێی شەدۆی ڕەنگ تۆخ بۆ پشت چاوو ببینە چۆن شێوەی چاوەكەی گۆڕوە . 
 
 

- زیادكردنی بەكارهێنانی ئێی شەدۆی ڕەنگ سپی و كەمكردنەوەی ئێی شەدۆی ڕەنگ قاوەی بۆ پشت چاو و لە هەمان كاتدا بەكارهێنانی ئێی شەدۆی ڕەنگ تۆخ و هەمان ئەو ڕەنگەی بۆ پشت چاوت بەكارت هێناوە بۆ ژێی چاوەكانت و ڕەشكردنی ناو چاوەكان و ماسكارا بۆ برژانگەكانت بەكاربهێنە  .



- دوو ڕەنگی تۆخ بەكاربهێنە وەك شینی بریسكەدار و قاوەی تۆخ و تەماشابكە چاوەكانت چەندە گەشاوە دەردەكەون ، لەم وێنەیەدا ناو چاوەكەش ڕەش كراوە . 
 


- بەكارهێنانی ئێی شەدۆی ڕەنگ سەوزی تۆخ بۆ پشت چاوەكان و قەڵەمی سەوز بۆ ناو چاوەكانت و سپی كردنی لاتەنیشتی چاوەكانت ، وادەكات چاوەكانت گەشاوە دەربكەوێت ، زیاتر ئەم ستایلە لە ماكیاجكردن بۆ بۆنەكان زۆر گونجاوە. 
 
 


PM:12:13:04/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 4623 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل