‌ڤیدیۆ.. دەرون گێژەن لە بەرنامەکەی مەلا عەلی کەڵەکدا زمانی چی لێ هاتووە؟

وێستگە ستایل-

وێستگە -
دەرون گێژەن پێشکەشکاری بەرنامی شەقام لە بەرنامەیەکی نوێی شەقامدا کە مەلا عەلی کەڵک میوانە لەکاتی قسەکردندا چەند جارێک زمانی دەیگرێت.

لە کۆتایی بەرنامەکەدا کە هێشتا پەخش نەکراوە دەرون گێژەن لەکاتی وتنی "تا جێدەستەکەمان دەکەین و دەڕۆین" چەند جارێک زمانی دەیگرێت و دەستەواژەکە بە هەڵە دەردەبڕێت.

بەرنامەی ئەمجارەی شەقام بە میوانداری مەلا عەلی کەڵەکە و تیایدا کۆمەڵێک نهێنی زانیاری نەبیستراو و نوێترین داهێنانە خۆکردەکانی دەخرێنە ڕوو، هاوکات بەرنامەکە ڕۆژی شەممەی داهاتوو ٢٦ی ئازاری ٢٠١٦ کاتژمێر ٩ی شەو پێشکەش دەکرێت.

بەرنامەی شەقام یەکێکە لە بەرنامە پڕبینەرەکانی کەناڵی NRT2 و دوو هەفتە جارێک پەخشدەکرێت و تێیدا پەردە لەسەر زۆر لایەنی تایبەتی ژیانی کەسایەتییە دیارەکانی کوردستان هەڵدەداتەوە.



PM:02:27:20/03/2016


ئه‌م بابه‌ته 21190 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل