توێژینه‌وه‌یه‌ك: ژه‌مه‌كان له‌كاتی خۆیدا بخۆن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك مه‌ترسی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانیانی به‌ستۆته‌وه به زیادبوونی ڕێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن، ته‌نانه‌ت به‌رده‌وام پشتگوێ خستنی ژه‌می به‌یانیان ئه‌گه‌ری جه‌ڵده‌ی مێشك زیاد ده‌كات.
دكتۆره كسینیا یۆرۆسلانۆڤا به‌ڕێوبه‌ری تاقیگه‌ی پیربوونی دڵ و ملوله‌كانی خوێن له سه‌نته‌ری ڕوسی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی چونه ته‌مه‌ن باسی له‌وه كردوه خواردنی ژه‌می ئێواره پاش كاتژمێر 8 ی ئێواره مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ زیاد ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ناو به‌ناو به‌ڕۆژوو ده‌بن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مه"
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌كاتی به‌ڕۆژوو بوونی ناو به‌ناو خانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ خاوێن ده‌بێته‌وه و خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو ده‌چێت و قۆناغی پیری دواده‌كه‌وێت.
هاوكات ژه‌مه سه‌ره‌كیه‌كان پشتگوێ نه‌خرێت و له‌گه‌ڵیدا گرنگی به سیستمی خۆراكی بدرێت و خۆراكی ته‌ندروست بخورێت.
PM:09:43:29/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2408
جار خوێنراوهتهوه