گه‌رمای هاوین بۆ توشبووانی شه‌كره زیانی هه‌یه
وێستگە ستایل-
به‌گوێره‌ی داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی له‌ئێستا زیاتر له 400 ملیۆن هاوڵاتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن، ساڵ له‌دوای ساڵ ڕێژه‌كه ڕوو له زیادبوون ده‌كات.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن"به‌رزی پله‌كانی گه‌رما كاریگه‌ری لاوه‌كی له‌سه‌ر توشبووانی شه‌كره ده‌بێت، به‌جۆرێك هه‌ندێكیان گرفتی هه‌ناسه‌دان و وشكبوونه‌وه‌ی له‌ش و بورانه‌وه‌یان توشده‌بێت."
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دكتۆره "فه‌یروز" پزیشكی گشتی له‌باره‌ی كاریگه‌ری به‌رزی پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌ر توشبووانی شه‌كره ده‌ڵێت" به‌رزی پله‌كانی گه‌رما كاریگه‌ری له‌سه‌ر توشبووانی شه‌كره جێده‌هێڵێت، چونكه كه‌سی نه‌خۆش ئاره‌ق زۆر ده‌كاته‌وه و میز وۆر ده‌كات ئه‌وه‌ش واده‌كات له‌شی وشكببێته‌وه و ئاستی شه‌كر له خوێنی‌دا به‌رز ببێته‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته زوو نه‌خۆش بگه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر"
یه‌كێك له باشترین ڕێگاكانی خۆپارێزی له گه‌رما بۆ توشبووانی شه‌كره" خواردنه‌وه‌ی 3 لیتر ئاوه له ڕۆژێكدا و نه‌چوونه ده‌ره‌وه له‌كاتی گه‌رمای به‌تین به‌دیاریكراوی له كاتژمێر 10 ی به‌یانی بۆ 4 ی ئێواره و هه‌ركات چوونه ده‌ره‌وه هۆكاره‌كانی خۆپارێزی له تیشكی خۆر به‌كاربهێنن"
PM:09:32:29/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1512
جار خوێنراوه‌ته‌وه