به‌گوێره‌ی جۆری كاره‌كه‌ت بزانه مه‌ترسی توشبوونت به خه‌ڵه‌فان هه‌یه؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ماندوكردنی مێشك به‌هۆی جۆری كاره‌وه سوودی هه‌یه، به‌جۆرێك ڕێگری ده‌كات له توشبوون به خه‌ڵه‌فان له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری "Neurology" ی ئه‌كادیمی تایبه‌ت به زانستی مێشكی و ده‌مار بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا 7 هه‌زار هاوڵاتی نه‌رویجی به‌شداریان كردوه و داتایان له‌سه‌ر وه‌رگیراوه له ته‌مه‌نی 30 ساڵ بۆ 60 ساڵ و هه‌مویان 305 جۆر پیشه‌ی جیاوازیان هه‌بووه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه" كارێكی ڕۆتینی كه هیچ چالاكیه‌كی مێشكی تیادا نه‌بێت له ته‌مه‌نی 30 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه، په‌یوه‌ندیداره به ئه‌گه‌ری زیادكردنی توشبوون به لاوازی توانای یاده‌وه‌ری به‌ڕێژه‌ی %66 و مه‌ترسی خه‌ڵه‌فان به‌ڕێژه‌ی %36 زیاد ده‌كات پاش ته‌مه‌نی 40 ساڵی، به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كاره‌كانیان په‌یوه‌ندی هه‌یه به توانای زانست و زانیاری.
نوسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی ئۆسلۆ له نه‌رویج دكتۆره تراین ئادۆین ده‌ڵێت" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌مان سه‌لماندویه‌تی جۆر و شوێنی كار زۆر گرنگه له به‌هێزكردنی توانای یاده‌وه‌ری تاك"
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی جۆری كاره‌كه‌یان پێویستی به بیركردنه‌وه و خوێندنه‌وه و وه‌رگرتنی زانیاری نوێ هه‌یه ئه‌وان مه‌ترسی توشبوونیان به خه‌ڵه‌فان كه‌متره به‌راورد به كه‌سانێك كاره‌كه‌یان ته‌نها پاسه‌وانی و كارمه‌ندی پۆسته و خزمه‌تكاری ناو ماڵ و پیشه ساده‌كانی دیكه ده‌كه‌ن كه پێویستی به بیركردنه‌وه و خوێندنه‌وه و وه‌رگرتنی زانیاری نوێ نییه.
PM:09:18:29/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3188
جار خوێنراوه‌ته‌وه