توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌رواری كۆتای هاتنی مرۆڤایه‌تی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ڕه‌گه‌زی مرۆڤایه‌تی له‌ماوه‌ی 250 ملیۆن ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت، به‌لام ئه‌مه كاتێك ڕووده‌دات كه ئێستا مرۆڤایه‌تی له سوتاندنی خه‌ڵوزی به‌ردین بوه‌ستێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا زاناكان له زانكۆی بریتسۆل ئاشكرایان كردوه هه‌ساره‌ی زه‌وی ڕوبه‌ڕووی له‌ناوچوون ده‌بێته‌وه و زۆرینه‌ی شیرده‌ره‌كانی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه و له‌ناویاندا مرۆڤ.
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانكردن له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی بگاته 250 ملیۆن ساڵی دیكه ئه‌وه پێویسته پله‌ی گه‌رمای سه‌ر زه‌وی له ئێستادا كۆنترۆڵ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر به‌رز نه‌بێته‌وه، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی زۆر نزیكتره له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م له‌ناوچوونی به‌كۆمه‌ڵ پاش له‌ناوچوونی چاخی دهیناسۆرهكان ڕویدابێت پێش 66 ملیۆن ساڵ به‌ر له ئێستا.
سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه دكتۆر"ئه‌لیكسه‌نده‌ر ڤارنسۆرس" له كۆلێجی زانست به‌شی زانستی جوگرافیا له زانكۆی بریستۆل وتویه‌تی"پێده‌چێت له چه‌ند ساڵی داهاتوو ئاستی گازی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن زۆر به‌رز ببێته‌وه، به‌و هۆیه‌وه پله‌كانی گه‌رما زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه مرۆڤ ته‌نانه‌ت ئاره‌ق كردنه‌وه جه‌سته‌ی سارد نابێته‌وه، له‌ماوه‌ی 250 ملیۆن ساڵی داهاتوو ته‌واوی كیشوه‌ره‌كانی زه‌وی ده‌جوڵێن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری بومه‌له‌رزه زیاتر ده‌كات و به‌هه‌مان هۆكار ئاستی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن زیاتر ده‌خرێته ناو به‌رگی هه‌واو و پله‌ی گه‌رما زیاتر به‌رز ده‌كاته‌وه"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویه‌تی ته‌نها 8-16% ی زه‌وی به‌كه‌ڵكی ژیانكردنی مرۆڤایه‌تی دێت به‌تایبه‌ت بۆ شیرده‌ره‌كان، مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ته‌واوی شیرده‌ره‌كان هه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی"
PM:08:47:29/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 21808
جار خوێنراوهتهوه