ئه‌سترازینكا: ڤاكسینی كۆرۆنا كاریگه‌ری لاوه‌كی مه‌ترسیداری هه‌یه
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای "ئه‌سترازینكا" بۆیه‌كه‌مجار ئاشكرای كردوه ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری لاوه‌كی بكوژ و مه‌ترسیداری ده‌بێت و هۆكاره بۆ خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" كۆمپانیای ئه‌سترازینكا سكاڵای یاسای به‌كۆمه‌ڵی له‌سه‌ر تۆماركراوه له‌لایه‌ن ده‌یان خێزانه‌وه كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ی ئه‌سترازینكا مردوون یان گرفتی ته‌ندروستیان بۆ دروستبووه و پارێزه‌ره‌كانی ئه‌م خێزانانه داوای 20 ملیۆن جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن"
هاوكات "AstraZeneca" كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی له كامبریدجه دانی به‌وه‌دا ناوه ڤاكسینه‌كه‌ی هۆكار بووه بۆ چه‌ند حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن و ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی TTS ئه‌م زاراوه‌یه‌ش كورتكراوه‌ی خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێنه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره كۆمپانیایه‌كی ده‌رمان له‌به‌رده‌م دادگا دان به‌وه‌دا بنێت ڤاكسینه‌كه‌ی هۆكاره بۆ ئه‌م حاڵه‌ته.
PM:08:39:29/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 4216
جار خوێنراوه‌ته‌وه