زۆر خواردنی شوتی له چه‌ند دۆخێك‌دا مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك توێژینه‌وه مه‌ترسی خواردنی بڕێكی زۆری شوتی ئاشكرا كردوه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م میوه‌یه یه‌كێكه له میوه ئاودار و تایبه‌ته‌كانی وه‌رزی هاوین چونكه %92 ی پێكهاته‌كه‌ی ئاوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی New Atlas له كۆمه‌ڵه‌ی Annals of Internal Medicine بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه"به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شوتیدا بڕێكی زۆر پۆتاسیۆم هه‌یه، ئه‌مه ئاساییه بۆ كه‌سێك كه ته‌ندروست و بێ كێشه بێت به‌ڵام ده‌بێته گرفت بۆ ئه‌وانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گورچیله‌ن"
نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گورچیله‌ش هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌گرێته‌وه كه گورچیله ناتوانێت به ئاسانی خوێن بپاڵێوێت و پاشمانه‌وه‌ی زیانبه‌خشی لێبكاته ده‌ره‌وه، نزیكه‌ی 9 له 10 توشبووی ئه‌م نه‌خۆشییه له قۆناغی دره‌نگی نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌زانن كه توشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون به‌دیاریكراوی ئه‌و كاته‌ی نیشانه‌كان به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت.
پۆتاسیۆم یه‌كێكه له‌و پێكهاتانه‌ی بۆ كاری ته‌واوی خانه‌كانی له‌ش پێویسته، لێدانی دڵ و ئاستی چله‌ی ناو خانه‌كان ڕێكده‌خات، بڕی پێویستی پۆتاسیۆم له جه‌سته‌ی كه‌سێكی پێگه‌یشتوو 3.6 و 5.2 میلیمه‌تر بۆ یه‌ك لیتره و هه‌ركات ئه‌م بڕه بگاته 5.5 ئه‌وه مانای وایه ئاستی پۆتاسیۆم له جه‌سته‌یدا به‌رز بۆته‌وه، ئه‌و كاته‌ش بڕه‌كه له‌مه زیاتر بێت ئه‌وه سیستمی كاره‌بای دڵ تێكده‌چێت و مه‌ترسی ئیفلیج بوون یان لاواز بوونی ماسولكه‌كان زیاد ده‌كات.
به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی پۆتاسیۆم له له‌شدا به پله‌ی یه‌ك مه‌ترسییه له‌سه‌ر توشبووانی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گورچیله و هه‌تا نه‌گه‌نه دۆخی مه‌ترسیدار نازانن كه ئه‌م پێكهاته‌یه له له‌شیاندا به‌رز بۆته‌وه.
هه‌ریه‌ك له قه‌یسی وشك و قۆخ و مێوژ و شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ و په‌تاته و سپێناغ و قه‌رنابیت و شیر و گۆشتی سوور و مریشك و ماسی و نیسك و فاسۆلیا و پاقله‌ی سۆیا و چه‌ره‌س ده‌وڵه‌مه‌ندن به پۆتاسیۆم به‌ڵام مۆز یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی پۆتاسیۆمی تیادایه.
PM:08:15:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2224
جار خوێنراوه‌ته‌وه