هۆكار چییه هه‌ندێك كه‌س له‌كاتی نوستندا خه‌و و كابوس ده‌بینێت؟
وێستگە ستایل-
خه‌وبینین و كابووس یه‌كێكه له‌و حاڵه‌تانه‌ی مرۆڤ له‌كاتی نوستندا ده‌یبینێت، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش بیركردنه‌وه و بیرۆكه‌ی جیاواز هه‌یه.
پزیشكانی ده‌رونی و پسپۆڕان به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له نهێنی بینینی خه‌و تێبگه‌ن، یه‌كێك له پسپۆڕان بیرۆكه‌یه‌كی ناوازه و تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌كاتی نوستندا.
له‌و باره‌یه‌وه پرۆفیسۆر"مارك بلاگرۆف" به‌ڕێوبه‌ری تاقیگه‌ی نوستن له زانكۆی سوانسی ده‌ڵێت" هۆكاری بینینی كابوس و خه‌و زۆر ئاڵۆزه و پڕه له كه‌سایه‌تی و هه‌ستی جیاواز"
هه‌ندێك له پسپۆڕانی ده‌رونی لایان وایه خه‌ون ته‌نها ڕێگه‌یه‌كه مێشك به‌كاریده‌هێنێت بۆ چاره‌سه‌ری یاده‌وه‌ری و تێگه‌یشتن له هه‌ست و چاره‌سه‌ری ئه‌و شتانه‌ی مرۆڤ به پێویستی ده‌زانێت، هیچ هۆكارێك نییه بۆ بینینی خه‌و و له‌ڕاستیدا ته‌نها چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی بێ مانایه.
پرۆفیسۆر بلاگرۆف تایبه‌ت به كۆمه‌ڵه‌ی زانستی ده‌رونی به‌ریتانی وتویه‌تی" چه‌ندین بیرۆكه‌ی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌تی بینینی خه‌و، به‌ڵام زۆربه‌ی توێژه‌ره‌وه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌و مانای تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئاماژه‌یه بۆ ژیانی تاك له‌كاتی به‌خه‌به‌ریدا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی بێ ئاگایانه‌ش دیمه‌نه‌كان ببینیت، یارمه‌تی تاك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری به‌هێز بێت، باسكردنی خه‌و هه‌ندێكجار ڕه‌نگه هاوكاری كه‌سێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی جیاواز و تایبه‌ت بۆ خۆی دابنێت و سوودی لێوه‌ربگرێت"
سه‌باره‌ت به بینینی كابووس و خه‌وی ناخۆش ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌وی ناخۆش و بێزاركه‌ر ده‌بینن ئه‌وه ڕێگایه‌كه كه مێشكیان به‌كاریده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ترس و هه‌ڕه‌شه‌كاندا زاڵ‌بێت"
PM:09:02:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوه‌ته‌وه