توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌سپرین مه‌ترسی توشبوون به جۆرێك شێرپه‌نجه كه‌مده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه ده‌رمانی ئه‌سپرین به‌كارده‌هێنن مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن كه‌متره.
تیمێك له توێژه‌ره‌وانی ئیتاڵی نمونه‌ی شانه‌ی 238 نه‌خۆشی توشبووی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆنیان وه‌رگرتوه له ماوه‌ی ساڵی 2015- 2019 توشی ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه بوون، ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه ده‌رمانی ئه‌سپرینیان به‌كارهێناوه ئاستی CD80 له جه‌سته‌یاندا به‌رزه ئه‌ویش جۆرێك پرۆتینه په‌یوه‌ندیداره به خانه‌كانی به‌رگری له له‌شدا.
پسپۆڕان ده‌ڵێن" به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئه‌سپرین به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات له دژی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن، بێجگه له‌وه‌ش %40 مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن كه‌مده‌كاته‌وه."
به‌ڵام مه‌رجی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه ئه‌وه‌یه به‌بێ ڕاوێژی پزیشك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به‌كاربێت، چونكه به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هۆكاره بۆ خوێن به‌ربوون و برینی گه‌ده و ته‌نانه‌ت جه‌ڵده‌ی مێشك.
دكتۆره مونا ڕیزابۆر پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس له زانكۆی كالیفۆرنیا وتویه‌تی" چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی دیكه سه‌لماندویه‌تی ئه‌م ده‌رمانه ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن كه‌مده‌كاته‌وه، به‌ڵام بۆ هیچ كه‌سێك نییه به‌كاری بهێنێت هه‌تا پزیشك ڕێنمایی نه‌كات و سووده‌كانی له زیانه‌كانی زیاتر نه‌بێت"
PM:07:01:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه