منداڵێك به 12 په‌نجه‌وه له‌دایكبوو
وێستگە ستایل-
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی شاری"ئۆڤا" ی ڕوسیا ئاشكرای كردوه، یه‌كێك له‌خانمه‌كان كه دانیشتوی ئه‌و شاره‌یه، منداڵی سێهه‌می له‌دایكبووه خاوه‌نی 12 په‌نجه‌یه، ئه‌مه‌ش پزیشكه‌كانی شۆك كردوه.
خزمه‌تگوزاری سه‌نته‌ره‌كه له شاری ئۆڤا وتویه‌تی" پزیشكه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه خزمه‌تگوزاری تایبه‌تیان پێشكه‌ش به‌م خانمه كردوه كه گرفتی بۆماوه‌ی نائاسایی هه‌یه و ته‌واوی منداڵه‌كانی به 12 په‌نجه‌وه له‌دایكبوون"
سه‌نته‌ره‌كه ئاشكرای كردوه، ئه‌و منداڵه‌ی له‌دایكبووه سێهه‌م منداڵی خێزانه‌كه بووه و به نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبووه، پاش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌بێته یه‌ك ساڵ به نه‌شته‌رگه‌ری هاوشێوه‌ی خوشك و براكانی به نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌و په‌نجه زیادده‌یه‌ی بۆ لێده‌كرێته‌وه.
كۆرپه‌كه ته‌ندروسته و كێشی 4000 گرامه و له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری تیمی پزیشكی ناو هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری چه‌ند گرفتێكیان بۆ دروست بووه به‌ڵام له‌كۆتاییدا به ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه هاتۆته دونیاوه.
PM:06:21:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 892
جار خوێنراوه‌ته‌وه