ڕه‌حمه ڕیاز له پرسه‌دایه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی "ڕه‌حمه ڕیاز" له‌ڕێی هه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵی كۆچی دوای خوشكێكی ئاشكرا كرد بێ ئه‌وه‌ی دیاری بكات كام خوشكهیهتی.
له ستۆریهكهی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ئینستگرام ڕه‌حمه نوسیویه‌تی"به خه‌مباریه‌كی زۆره‌وه و به‌دڵێكی پڕ له ئیمانه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌م له باوكمه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نم، نزا ده‌كه‌م خودا بیخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و لێی خۆشبێت و به به‌هه‌شت شادی بكات"
له‌كۆتایدا ڕه‌حمه داوای له هه‌واداره‌كانی كردوه نزای بۆ بكه‌ن و له نزاكانی بێ به‌شی نه‌كه‌ن، هاوكات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌ندین هونه‌رمه‌ند خه‌مباری خۆیان بۆ ئه‌م هه‌واڵه ده‌ربڕیوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه مانگی ڕابردوو ڕه‌حمه بوو به‌دایك و یه‌كه‌م منداڵی هێنایه دونیاوه.
PM:05:57:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3884
جار خوێنراوهتهوه