توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نهان زیاتر ئاره‌زووی خواردنی شیرینی ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه مانه‌وه به ته‌نهایی و دووركه‌وتنه‌وه له خه‌ڵك واده‌كات مێشك زیاتر ئاره‌زووی خواردنی شیرین بكات.
توێژه‌ره‌وه‌كانی كیمیای مێشك په‌یوه‌ندی نێوان ته‌نهای و دوور كه‌وتنه‌وه له خه‌ڵك یان به‌ستۆته‌وه به خراپی ته‌ندروستی و دۆخی مێشك و زیادبوونی كێش و خرابوونی لایه‌نی فێربوون و نه‌خۆشی درێژخایه‌ن وه‌ك شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و قه‌ڵه‌وی.
ئه‌ربانا گۆبتا به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری "جی ئۆپنهایمه‌ر" تایبه‌ت به بایلۆجیای مێشك و ده‌مار له زانكۆی كالیفۆرنیا له لۆس ئه‌نجلس له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌وره توێژه‌رێك ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له گۆڤاری JAMA Network Open بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" قه‌ڵه‌وی په‌یوه‌ندی هه‌یه به زیادبوونی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و زۆر خواردنی خۆراك به‌تایبه‌ت خواردنی شیرین كێشی له‌ش زیاد ده‌كات ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به باری ده‌رونیه‌وه هه‌یه"
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ریخستوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به ته‌نها ده‌ژین ئه‌و به‌شه‌ی مێشكیان چالاكه كه كاردانه‌وه‌ی توندی بۆ خواردنی شه‌كر و شیرینی هه‌یه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و خواردنانه هه‌یه كه‌مرۆڤ ده‌یخوات له‌ڕووی ڕێژه‌ی كالۆرییه‌وه.
PM:05:45:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 944
جار خوێنراوهتهوه