هۆكار و چاره‌سه‌ری شێرپەنجەی گەدە
وێستگە ستایل-
شێرپەنجەی گەدە، بریتییە لە گەشەکردنی خانەی شیرپەنجەیی لە کۆنترۆڵ دەرچوو لە گەدەدا، زۆربەی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی گەدە لە ناوپۆشی گەدەوە دەستپێدەکات و بە هێواشی گەشەدەکات، دكتۆر حه‌بیب پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری به نازۆر له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته ڕوو.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه ئەگەر چارەسەر نەکرێت گرێیەکی خانەی شێرپەنجەیی درووست دەبێت و بۆناو قووڵایی دیواری گەدە گەشەدەکات، و ئەکرێ پەلبهاوێژێت بۆ ئەندامەکانی چواردەوری گەدە وەک پەنکریاس و جگەر."
سه‌باره‌ت به چارەسەر دكتۆر حه‌بیب ده‌ڵێت" شێواز و جۆری چارەسەرکردنی شێرپەنجەی گەدە پەیوەستە بەوەی کە تا چ ڕادەیەک شێرپەنجەکە گەشەی کردووە و بڵاوبووەتەوە. بە گشتی نەشتەرگەری لابردنی بەشێک یان تەواوی گەدە و چارەسەری کیمیایی ئەو چارەسەرانەن کە بەکاردێن."
PM:05:40:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه