كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ری حه‌شیش چی له مێشك ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
ڕووهكی"حه‌شیش" دوو جۆر مادده‌ی كیمیاوی تیادایه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز به‌رپرسن له بێهۆشی، هه‌ردوو مادده‌كه‌ش CBD و THC یه.
هه‌ردوو مادده‌یCBD و THC هه‌ست و ئاره‌زووی خۆشحاڵی زیاد ده‌كه‌ن چونكه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و مادده كیمیاویه‌ی له‌لایه‌ن مێشكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی دروست ده‌بێت "endocannabinoid"
پسپۆڕان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر واده‌كات مرۆڤ خوله‌كه‌كانی به كاتژمێر لێبڕوات، ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت" درێژ بوونه‌وه‌ی كات" بێجگه له‌وه‌ش واهه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی له مێشكی ئه‌واندا گوزه‌ر ده‌كات داهێنه‌رانه‌یه و كه‌س وه‌ك ئه‌وان زیره‌ك و بلیمه‌ت نییه.
سه‌باره‌ت به هه‌ستكردن به ئازار، ڕاپرسیه‌ك كه كۆمپانیای YouGov ئه‌نجامیداوه له‌ساڵی 2023 دا ده‌ركه‌وتووه 1.8 ملیۆن هاوڵاتی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی مادده‌ی هۆشبه‌ری حه‌شیش بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری درێژخایه‌ن به‌كارده‌هێنن.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كێشن ئاره‌زووی سێكسیان زۆر ده‌بێت، به‌ڵام پیاوان توانای جوتبوونیان كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌رده‌وام به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر توانای سێكسی كه‌مده‌كاته‌وه.
ته‌نها ئه‌وه‌نده نییه، به‌كارهێنه‌رانی هۆشبه‌ر توشی سترێس و پارانۆیا و هه‌لوه‌سه ده‌بن، لێره‌وه لێدانه‌كانی دڵ زیاد ده‌بێت و ئاستی كۆرتیزۆل له خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ش هه‌ستكردن به ترس زیاد ده‌كات.
PM:05:35:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 660
جار خوێنراوهتهوه