ئایا خانمانی دووگیان و شیردەر ده‌توانن بۆتۆکس بكه‌ن؟
وێستگە ستایل-
خانمان ئه‌و كاته‌ی دووگیان بۆ هه‌ندێك بابه‌ت دوودڵ ده‌بن له ئه‌نجامدانی، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه زیان به كۆرپه‌كه‌یان بگه‌یه‌نێت، دکتۆر مه‌هدی پزیشکی پسپۆڕی پێست له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه ئایا خانمانی دووگیان و شیردەر ده‌توانن بۆتۆکس بكه‌ن؟
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"بە گشتی ئەو بۆتۆکسەی کە زیاتر بەکاردەهێنرێت جۆری ( Botulinum type A) ە ، بەشێوەیەکی گشتی توێژینەوە زانستیانە لە ١٠٠% یەکلایان نەکردۆتەوە کە بۆتۆکس بۆ خانمی دووگیان یا شیردەر زیانی هەیە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناوەندە زانستیەکان ئاماژە بەوەدەدەن کە باشترە ئەنجام نەدرێت."
هاوكات، ئەگەر بۆتۆکس لەبەر هەر هۆکارێک ئەنجامدرا بۆ خانمی شیردەر ، باشترە تا ٤٨ کاتژمێر دایکەکە شیر نەدات بە منداڵەکە، ئەگەر بۆتۆکس ئەنجامدرا بۆ خانمی دووگیان یا شیردەر وا باشترە کەمترین بڕی مادەکەی بۆ بەکاربێت .
PM:03:53:19/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوه‌ته‌وه