به‌هۆی قه‌ڵه‌ویه‌وه دوو ئافره‌ت له فڕۆكه‌یه‌ك كرانه ده‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
دوو ژن لە نیوزلەندا، بەهۆی زۆری كێشی له‌شیانه‌وه ناچار كران له فڕۆكه‌یه‌ك دابه‌زن و گه‌شت نه‌كه‌ن له‌كاتێكدا تكتی فڕۆكه و گه‌شته‌كه‌شیان ئاماده‌بوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی ڕۆژنامەی میرەر بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژە بەوەكراوه ئەو دوو ژنەی گه‌شته‌كه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه باسیان له‌وه كردوه به‌هۆی زۆری كێشی له‌شیانه‌وه ناچار بوون فڕۆكه‌كه جێبهێڵن و گه‌شته‌كه‌یان نه‌كه‌ن.
ئانجیل هاردینگ و هاوڕێكه‌ی ئه‌و دوو ئافره‌ته بوون پێش هه‌ڵفرینی فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن خانمه كارمه‌ندێكی ناو فڕۆكه‌كه داوایان لێكراوه فڕۆكه‌كه جێبهێڵن چونكه ده‌بوایه تكتی چوار كه‌س ببڕن له‌جیاتی دوو، ئه‌وه‌ش وایكردوه یه‌كێك له‌م دوو خانمه بیكات به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كه و پاش ئه‌وه ناچار كراون فڕۆكه‌كه جێبهێڵن.
له‌لای خۆیه‌وه خانمه كارمه‌ندی ناو فڕۆكه‌كه وتویه‌تی" له‌م حاڵه‌تانه‌دا به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فڕۆكه گه‌شته‌كه‌ی ناكات.
پاش ئه‌وه‌ی ڕویداوه كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیه‌كه ئۆفه‌ری دوو كورسی تایبه‌ت و مانه‌وه و خواردن و تكتی فڕۆكه‌ی به‌خۆڕای بۆ دابین كردوون و داوای لێبووردنی كردوه له‌وه‌ی ڕویداوه.
PM:03:41:19/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه