توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئاماده‌كردنی خواردن له‌سه‌ر ته‌باخی غاز زیانی له دوكه‌ڵی ئۆتۆمبێل زیاتره بۆ ته‌ندروستی
وێستگە ستایل-
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، چێشت لێنان لەسەر ته‌باخی غاز دەتوانێت گەردیلەیه‌ك بەرهەمبهێنێت کە ١٠٠ هێندەی دوكه‌ڵی ئۆتۆمبێل مەترسیدارترە.
توێژەرانی زانکۆی پوردۆ بۆیان دەرکەوتووە ته‌باخی غاز گەردیلەی زۆر وورد دروست ده‌كات وادەکات مرۆڤ زیاتر تووشی نەخۆشی تەنگەنەفەسی و نەخۆشیەکانی تری هەناسەدان بێت.
براندۆن بور، مامۆستای یاریدەدەر لە قوتابخانەی ئەندازیاری شارستانی لایڵز لە شاری پوردۆ ده‌ڵێت "ئەم نانۆگەردیلانە ئەوەندە بچووکن کە نا‌توانیت بیانبینیت، ئەوان وەک تەنۆلکەی تۆز نین کە ڕەنگە بیبینیت لە هەوادا، دوای ئەوەی لە کاتی چێشت لێنان بە غازد چاودێری چڕیی زۆر بەرزی ئایرۆسۆلی نانۆکلستەرمان کرد، ناتوانین چیتر ئەم تەنۆلکانە پشتگوێ بخەین".
بۆر و تیمەکەی لەم لێکۆڵینەوەیەدا نوێترین ئامێری پێوانەکردنی کوالیتی هەوایان بەکارهێناوە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەڵمانی GRIMM AEROSOL TECHNIK دابینکراوە و لە ڕێگەی ئەم تەکنیکەوە توانیان ئەم تەنۆلکە بچووکانە بپێون کە قەبارەیان یەک نانۆمەتر بوو لەکاتی چێشت لێنان لەسەر سۆبەی غاز لە ناو ماڵێكی بچووك كه ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یان تیادا ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ماڵێكی ئاسایی بێت كه مرۆڤ تیایدا ده‌ژی.
لە ئەنجامەکاندا دەرکەوتووە کە نانۆگەردیلەکانی ئایرۆسۆڵ زۆر بەردەوامن لەبڵاوبوونه‌وه‌یان لە ته‌باخی غازەوە بۆ ته‌واوی ماڵەکە، بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه پانكه‌یه‌كی بچووك له سوچێكی ماڵ كاربكات له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نۆلكه ورده‌كان بباته ده‌ره‌وه‌ی ماڵ.
PM:03:20:19/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه