دهرمانی ڕهبۆ كار له گهشه و باڵای منداڵ دهكات؟
وێستگە ستایل-
دایکێک دەپرسێت: من منداڵەکەم تووشبووی ڕەبۆیە، نامەوێت بەخاخ بەکاربێنیت چونکە ماددەی ستیڕۆید (کۆرتیزۆن)ی تێدایە و کاریگەریی نەرێنیی دەکاتە سەر گەشە و باڵای منداڵەکەم، ئایا ڕاستە؟ دكتۆر زانا پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لهم بابهتهدا وهڵامێكی دروستی ئهم پرسیاره دهداتهوه.
ئهم پزیشكه دهڵێت" نەخێر، تێگەیشتنێکی هەڵەیە، چونکە ئەو جۆرە ستیڕۆید (کۆرتیزۆن)ەی لە بەخاخ هەیە ڕێژەکەی زۆر کەمە و بەشێکی زۆر کەمی دەچێتە دەرەوەی سییەکان و جۆری ستیڕۆیدەکەش جیاوازە لەو ستیڕۆیدەی کە گەشە دوادەخات، هەندێک لێکۆڵینەوە ئاماژە بە کاریگەرییەکی زۆر کەمی بەخاخ دەکەن لەسەر گەشەی منداڵ، بە پێچەوانەوە لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان ئەوەیان بە تەواویی سەلماندووە کە منداڵی تووشبووی ڕەبۆ ئەگەر ڕەبۆیەکەی کۆنتڕۆڵ نەبێت، ئەوسا مەترسیی دواکەوتنی گەشەی زیاترە، واتا بەخاخ دەرمانێکی سەلیمە بۆ منداڵەکەت و کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر گەشەی منداڵ نییە."
سهبارهت بهو پرسیارهی ئاخۆ منداڵەکەم تووشبووی ڕەبۆیە و کە گەورە بوو بە تەواویی چاک دەبێتەوە، ئایا ئەمە لە ڕووی زانستییەوە ڕاستە؟
دكتۆر زانا دهڵێت" نەخۆشیی ڕەبۆ لە منداڵان سێ جۆری هەیە، جۆری یەکەمیان بە هەڵکشانی تەمەن بە تەواویی چاک دەبێتەوە، جۆرێکیان بە شێوەیەکی کاتیی چاک دەبێتەوە بەڵام دەشێ لە تەمەنێکی دیارییکراو بۆی بگەڕێتەوە، جۆرێکیشیان بە داخەوە هەر لە منداڵییەوە تووش دەبێت و لەگەڵ ژیانی بەردەوام دەبێت."
PM:02:52:19/03/2024
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه