توشبوو به نهخۆشی شهكره چاكدهبێتهوه؟
وێستگە ستایل-
شهكره یهكێكه لهنهخۆشییه بڵاوهكان لهجیهاندا و دوو جۆری ههیه شهكرهی جۆری یهكهم و دووهم، لهم بابهتهدا دكتۆر یوسف پزیشكی نهخۆشی ههناوی باس لهو حاڵهتانهی توشبوون به شهكره دهكات كه ئهگهری ههیه چاكببنهوه.
1-ئەگەر نەخۆش تەمەنی سەروی چل ساڵ بێت و تازە توش بوبێت
2-ئەگەر نەخۆش هێشتا چاوی زەرەرمەند نەبوبێت و توشی ئاڵۆزییەکان نەبوبێت
3- ئەگەر نەخۆش چل ساڵ بەسەر بێت و قەڵەو بێت
4-ئەگەر نەخۆش بەهۆی دەرمان بەکار هێنان توشی شەکره بوبێت و دەرمانەکە ڕایبگرێت
5-ئەگەر نەخۆش لە ئەنجامی دەردەهۆڕمونییەکانەوە توشبوبێت و ئەویش چارەسەر بکرێت
6-ئەگەر نەخۆش قەڵەو بێت و گەدەی بچوک کرابێتەوە بەنەشتەرگەری
"لەو حاڵەتانەی سەرەوە شەکرە بەتەواوی چارەسەر دەکرێت و ئاسەواری نامێنێت، ئەگەر نەخۆش بتوانیت تەنیا ئەو خواردنانەی خوارەوە بخوات"
1-نیسک و پاقلە و نۆک و لۆبیا
2-بیبەری سەوز و تەماتەو خیار و گێزەر و تور و سپێناخ
3-گوێز و گوڵەبەڕۆژە و بادهم و چەرەزاتەکان
4-قارچک و گۆشت مریشک و گۆشتی دیکە
5-ڕاشی و کونجی و ماست و پەنیر
6-مەرەگەو تەپسی و مزرهمهنی و سەوزە.
7-گوێزی هیندی، گیابەهاریەکان و بروکولی و قەرنابیت
8-چایەو قاوەی بێ شەکر
"بێجگە لەوانەی سەرەوە هیچیتر نەخوات"
بێجگە لە خواردن چ بۆ چارەسەر کردن چ بۆ خۆپاراستن لەشەکرە ئەو خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بکرێن زۆر باشە.
1-وەرزش کردن لەشێوەی پاسکلی دەستی، ئامێری کارەبایی، یان مەلەوانی و ڕۆیشتنی خێرا ڕۆژانە چل خولەک
2-خەوتنی تەواو بەپێی پێویست و ئەگەر لەشەودابیت باشترە
3-دور کەوتنەوە لە بەکارهێنانی (ستیڕۆێد)ەکان ، ئەوانە دەرمانن وەکو پریدنیزۆلۆن، دیکادرۆن، هایدرۆکۆرتیزۆن
تکایە ئەگەر پزیشک یان یاریدەدەری پزیشک بۆی وەسف کردن تکایە باس بکە ئەگەر شەکرەت هەبێت ،دووجار پرسیار بکە ئایا ئەو دەرمانانە پێویستن یان نا ؟
ئەگەر کێشی لەشت زۆری زیاد بێت و شەکرەشت هەبێت ئەوا نەشتەرگەری گەدە بچوک کردنەوە ئەنجام بدەیت باشە، بێجگە لەوەیش خواردنی کەم و کەمکالۆری زۆر یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات.
-کەی دەتوانین بڵێین شەکرە بنەبڕ بووە؟
ئەگەر بەبێ حەب و دەرمان وای لێهات ڕێژەی شەکرەی بەیانی پێش خواردنی بەیانی بۆ چەند جارێک لە دەروبەری 100/100 mg/ml بێت ئەوە نیشانەیەکە، یان دو کاتژمێر دوای خواردن سەت و چل 140 زیاتر نەبێت، بەڵام وەکو پێناسەی بنەبڕکردن ئەگەر سێمانگە یان تەراکومی (HbA1c) گەیشتە شەش 6% یان کەمتر ئەوە بەچاکبونەوە دادەنرێت.
PM:02:39:19/03/2024
ئهم بابهته 1580
جار خوێنراوهتهوه