ته‌ندروستی جیهانی هاوڵاتیان له نیشانه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشییه نوێكه‌ی جگه‌ر ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه نه‌خۆشییه‌كی جگه‌ر له‌ناو منداڵان له ئیرله‌ندای باكوری و به‌ریتانیا و ئه‌وروپا بڵاوبۆته‌وه، تا ئێستا هۆكاری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه ڕوون نییه.
هه‌تا به‌رواری 21 ی ئه‌م مانگه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 169 حاڵه‌تی توشبوون به هه‌وكردنی توندی جگه‌ر له 11 وڵات تۆمار كراوه، ته‌مه‌نی توشبووه‌كان له‌نێوان مانگ بۆ 16 ساڵدایه، %10 ی منداڵه توشبووه‌كان گه‌یشتونه‌ته حاڵه‌تێك پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی جگه‌ر هه‌یه.
دیارترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌م هه‌وكردنه تونده‌ی جگه‌ر بریتیه له" ئازاری سك، سكچوون، ڕشانه‌وه، به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ردوو ئه‌نزیمی جگه‌ر له جۆری (AST) و (ALT) ، زه‌ردبوونی ڕه‌نگی كه‌سی نه‌خۆش" به‌ڵام به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌شی له‌گه‌ڵدا نییه.
ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه ڕوون نییه، به‌ڵام گه‌شتكردن بۆ وڵاتانی دیكه وه‌ك هۆكارێك بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه دیاری نه‌كراوه.
PM:04:40:27/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 2840
جار خوێنراوه‌ته‌وه