سێ ڕێگای ئاسان له توشبوون به‌شێرپه‌نجه ده‌تپارێزێت
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان ڕێنمووی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ده‌كه‌ن به چه‌ند هه‌نگاوێكی ئاسان، ده‌توانن تا ڕادده‌یه‌ك خۆیان له توشبوون به شێرپه‌نجه بپارێزن.
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه ده‌ریخستوه وه‌رگرتنی بڕێك له ڤیتامین D و ئۆمیگا 3 له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی(SHEP) له ماڵه‌وه یارمه‌تی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ت ده‌دات به‌ڕێژه‌ی %61 له توشبوون به شێرپه‌نجه پارێزراوبن ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌رئه‌نجامی له‌و شێوه‌یه‌ی هه‌بێت.
شێرپه‌نجه یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییانه‌ی له جیهاندا زۆر بڵاوه و تاڕادده‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌ته‌مه‌نه‌وه هه‌یه، دووه‌م هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ندا.
پێشتر چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ڤیتامین D ڕێگری له گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كات، ئۆمیگا 3 ڕێگری له دروستبوونی خانه‌ی نوێی شێرپه‌نجه‌ی ده‌گرێت و هه‌وكردنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه.
دكتۆر بیشۆڤ- فیراری له زانكۆی زیورخ ده‌ڵێت" ئه‌مه یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی نێوان ڤیتامین دی و ئۆمیگا سێ و ڕاهێنانی وه‌رزشی سادده بۆ كه‌سانی سه‌روو 70 ساڵ سوودی هه‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه"
PM:03:09:27/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 1728
جار خوێنراوهتهوه