به‌وێنه.. توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر نینۆكیان ده‌رده‌كه‌وێت
وێستگە ستایل-
زانای به‌ریتانی" تیم سیكتۆر" له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی توشبوونیان هه‌یه به ڤایرۆسی كۆڤید- 19 ئه‌وه ده‌توانن له‌ڕێی نینۆكهكانیانهوه دڵنیا ببنه‌وه به‌وه‌ی هێڵ له‌سه‌ر نینۆكیان ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌م پزیشكه باس له‌وه ده‌كات كه ڤایرۆسی كۆرۆنا هێڵ له‌سه‌ر نینۆك دروست ده‌كات و دوای چاكبوونه‌وه‌ی كه‌سی نه‌خۆش هێشتا ئاسه‌وار له دوای خۆی جێده‌هێڵێت.
له زاراوه‌ی زانستی پزیشكیدا دروست بوونی ئه‌م هێڵانه له‌سه‌ر نینیۆك پێی ده‌وترێت" هێڵی بو" و ئه‌م حاڵه‌ته له توشبووان به چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ی گوازراوه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك" سورێژه و نیكاف و سوره گرانه‌تا"
PM:02:04:06/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 5720
جار خوێنراوهتهوه