سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی عادل ئیمام چه‌نده؟
وێستگە ستایل-
پێگه‌ی celebritynetworth تایبه‌ت به چاودێری كردنی هه‌واڵی كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كان كۆی داهات و سامانی هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" عادل ئیمام" ی ئاشكرا كرد كه گه‌یشتۆته 100 ملیۆن دۆلار.
به‌گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه ئێستا هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام ده‌وڵه‌مه‌ندترین هونه‌رمه‌ندی میسریه و پاره‌كانی ده‌كاته 1.567 ملیار جونه‌ی میسری.
عادل ئیمام له شاری" المنصوره" له مانگی 5 ی 1940 له‌دایكبووه و له ساڵی 1960 ه‌وه سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه و له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی كاركردنی چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری ناوازه‌ی پێشكه‌ش به سینه‌مای میسری كردوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له زیاتر له 100 فیلم‌دا به‌شداری كردوه و براوه‌ی خه‌لاتی میهره‌جانی قاهیره‌ی نیشتیمانییه بۆ سینه‌ما و خه‌ڵاتی میهره‌جانی دوبه‌ی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی و میهره‌جانی مه‌راكیشی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی و ساو پاولۆی سینه‌مای نێوده‌وڵه‌تیه.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ساڵی 2000 وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی بۆ كه‌یسی په‌نابه‌ران دیاری كردوه.
PM:01:54:06/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2384
جار خوێنراوهتهوه