ڤیدیۆ: كچێك تۆڵه له به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی ده‌كاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی پێده‌كات
وێستگە ستایل-
ڤیدیۆیی كارمه‌ندێكی ئافره‌تی چینی كه به گسك له به‌رێوبه‌ره‌كه‌ی ده‌دات به‌هۆی ئه‌وه‌ی گێچه‌ڵی پێكردوه زۆر خێرا له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه.
گۆڤاری" نیویۆرك تایمز" ی ئه‌مه‌ریكی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی 14 خوله‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه ئافره‌تێك دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی پێكراوه سه‌تڵێك ئاو ده‌كات به به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌یدا و به‌گسك لێی ده‌دات و ئه‌م خانمه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه پێشتر به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی له سێ بۆنه‌ی جیاوازدا نامه‌ی نه‌شیاوی بۆ ناردوه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه وانگ" به‌ڕێوبه‌ری ئه‌م خانمه" هه‌رچه‌نده هه‌وڵه‌دات" چۆ" تێبگه‌یه‌نێت كه ته‌نها بۆ گاڵته ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردوه به‌ڵام سوودی نییه و ئافره‌ته‌كه به‌رده‌وامه له هاواركردن.
دوای ده‌ستگیر كردنی وانگ له كاره‌كه‌ی ده‌ركراوه و پۆلیس ئاشكرای كردوه كه ئه‌م پیاوه كێشه‌ی هه‌یه له ناڕێكی ژیانیدا.
PM:06:21:15/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 11396
جار خوێنراوه‌ته‌وه