خاوه‌نكارێك بیرۆكه‌ی جه‌هه‌نه‌می بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له كارمه‌نده‌كه‌ی به‌كارهێنا
وێستگە ستایل-
پیاوێك له ویلایه‌تی جۆرجیا له ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌كه‌یه‌وه به‌خشیشی كۆتای كاره‌كه‌ی به دراوی پێنس ی نوقمكراو له زه‌یت پێدرا.
پێنس بچوكترین دراوی ئه‌مه‌ریكیه، ئه‌ندریاس بڕی 90 هه‌زار پێنسی نوقمكراو له زه‌یت له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كه‌یه‌وه پێدرا، وه‌ك به‌خشیشی كۆتای كاره‌كه‌ی، هۆكاری ڕه‌فتاری ئه‌م خاوه‌نكاره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌یویستوه ئه‌م بڕه پاره‌یه به ئه‌ندریاس بدات و ناچاركراوه كه پاره‌كه‌ی پێبدات و به‌و شێوه‌یه تۆڵه‌ی خۆی كردۆته‌وه.
به‌ڕێوبه‌ره‌كه بڕی 90 هه‌زار پێنسه‌كه‌ی له‌ناو عه‌ره‌بانه‌یه‌كی پڕ له زه‌یت داناوه و هه‌ر زوو ئه‌م بابه‌ته بووه باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ویلایه‌ته‌كه و وه‌ك قه‌ره‌بویه‌ك كۆمپانیاكه بڕی 1000 دۆلار داوه‌ته ئه‌ندریاس له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی ئه‌م كاره‌ی له‌گه‌ڵ كردوه.
PM:04:32:15/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 8468
جار خوێنراوه‌ته‌وه