پێڵاوه‌كانی كانی ویست به نرخێكی خه‌یاڵی ده‌فرۆشرێت
وێستگە ستایل-
یه‌كه‌م پێڵاوی وه‌رزشی له ماركه‌ی" نایكی ئه‌یر ییزی1" ی "كانی ویست" هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی و هاوسه‌ری پێشووی كیم كارداشیان به نرخێكی خه‌یاڵی زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆلار له فرۆشتنێكی ئاشكرادا نمایشكرا.
ئه‌م پێڵاوانه‌ی ماركه‌ی " نایكی ئه‌یر ییزی1" كه بۆیه‌كه‌مجار كانی ویست له ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی گرامی له ساڵی 2008 له‌پێی كردوه گرانترین پێڵاوی وه‌رزشیه كه له بازاڕه‌كان فرۆشرابێت.
سۆزبی بۆ فرۆشتنی كه‌لوپه‌له گرانبه‌هاكان تا ئێستا نرخی ته‌واوه‌تی ئه‌م پێڵاوانه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت كه نرخه‌كه‌ی له یه‌ك ملیۆن دۆلار زیاتر بێت.
ئه‌م نمونانه‌ی پێڵاوی وه‌رزشی ئێستا به‌رهه‌م ناهێندرێت و كۆمپانیای" ییزی" ئیمپراتۆری كاركردنی خۆی له له ساڵی 2013.ه‌وه له ماركه‌ی" نایكی" داوه‌ته" ئه‌دیداس"
PM:01:34:15/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 3812
جار خوێنراوه‌ته‌وه