جه‌ژنی چوار شه‌ممه‌ی سوور چییه؟
وێستگە ستایل-
چوار شه‌ممه‌ی سوور سه‌ری ساڵی یه‌زیدیه‌كانه و یه‌كه‌م رۆژی چوار شه‌ممه‌ی مانگی نیسانی به‌پێی رۆژمێری "شه‌رقی"، كه ئه‌م رۆژمێره له‌گه‌ڵ رۆژمێری میلادی جیاوازییه‌كه‌یان 13 رۆژه و هه‌موو ساڵێك ئه‌م یاده له لایه‌ن یه‌زیدیه‌كان ده‌كرێته‌وه.
هاوڵاتیانی یه‌زیدی كه له كوردستان و سوریا و توركیا و ئێران و ئه‌فغانستان و ڕوسیا و ئازربایجان و چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی ده‌ژین ئه‌م یاده ده‌كه‌نه‌وه.
بۆچی ناونراوه چوارشه‌ممه‌ی سوور؟
یه‌زیدیه‌كان بڕوایان وایه كه له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌م ڕۆژه‌دا خواوه‌ند خوێنی خۆی داوه‌ته ئاده‌م و گۆشتی جه‌سته‌ی دروست كردوه و خوێنی كردۆته له‌شییه و به‌مه‌ش ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی دروست بووه، له‌و ڕۆژه‌دا یه‌زیدیه‌كانی كوردستان سه‌ردانی په‌رستگای لالش ده‌كه‌ن و رێ‌و ره‌سمی جۆراوجۆری تایبه‌ت به ئاینه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و خۆیان و ماڵه‌كانیان به گوڵی گوڵاڵه سووره ده‌ڕازێننه‌وه و ئه‌مه‌شیان ناو ناوه" گوڵی نیسان"
یه‌زیدیه‌كان بڕوایان وایه خواوه‌ند له یه‌كه‌م چوار شه‌ممه‌ی ئه‌م مانگه‌دا به ته‌واوه‌تی جیهانی دروستكردوه و له په‌رستگای لالش 365 چرا كه به‌زه‌یتی زه‌یتوون كارده‌كات دایده‌گیرسێنن و جوانترین پۆشاكی خۆیان له‌به‌ر ده‌كه‌ن و ماڵه‌كانیان ده‌ڕازێننه‌وه و قوربانیه‌ك سه‌رده‌بڕن.
گه‌نجه‌كانیش 12 هێلكه‌ی كوڵاو ڕه‌نگ ده‌كه‌ن و هه‌ر 3 هێلكه له كۆی ئه‌و 12 یه نه‌خشی تایبه‌ت به وه‌رزێكی له‌سه‌ر ده‌كێشن .
به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه واته پێش جه‌ژنه‌كه‌یان یه‌زیدیه‌كان ده‌چنه سه‌ر گۆڕی ئازیزانیان و شیرینی دروست ده‌كه‌ن و ده‌یبه‌خشنه‌وه و ده‌یده‌نه منداڵان و هه‌ژاران و كه‌س بۆی نییه له‌م ڕۆژه‌دا زه‌وی بكێڵێت چونكه به بۆچوونی ئه‌وان له‌و ڕۆژه‌دا گوڵه‌كان ده‌پشكوێن و له مانگی 4 دا یه‌زیده‌كان هاوسه‌رگیری ناكه‌ن چونكه پێیان وایه به‌ختێكی شومیان بۆ ده‌هێنێت.
بۆچی تاوس له‌لای یه‌زیدیه‌كان پیرۆزه؟
یه‌زیدیه‌كان پێیان وایه كه " تاوس" پادشایه و سه‌رۆكی فریشته‌كانه و له‌لایه‌ن خوداوه نێردراوه‌ته سه‌ر زه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی ژیان بڵاوبكاته‌وه و ڕه‌نگی په‌ڕه‌كانی تاوس له‌م چوار شه‌ممه‌یه‌دا جوانتر ده‌بێت و باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه جه‌ژنه‌كه‌یان كۆنترین جه‌ژنی سه‌ر زه‌ویه چونكه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ژیان و به‌پیتی و نه‌وه خستنه‌وه.
PM:09:22:14/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2496
جار خوێنراوه‌ته‌وه