‌بۆچی توشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌نه‌خۆشی دڵ زۆره‌؟

وێستگە ستایل-


من نەخۆشی شەکرەم هەیە، پزیشکەکەم پێ ی وتم کە لە مەترسیدام بۆ ئەوەی توشی نەخۆشی دڵ و بۆریەکانی خوێن ببم، بۆچی؟ دكتۆر سوركێو پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

شەکرە هۆکارێکی مەترسیداری توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکان ئەوانەی شەکرەیان هەیە بەتایبەت کە بە باشی کۆنتڕۆڵ نەکراوە بە ئاسانی توشی حاڵەتی تر دەبن وەکو قەڵەوی، بەرزە پەستانی خوێن و بەرزبونەوەی کۆڵیستڕۆڵ ی خراپ، کە ئەم هۆکارانەش ڕاستەوخۆ هۆکاری دروسبونی نەخۆشیەکانی دڵ زیاد دەکەن.
 
هۆکارێکی تر بەرزبونەوەی شەکری ناو خوێن، زیان دەگەیەنێت بە بۆریەکانی خوێن بە چەند شێوەیەک ، شانەی ناوپۆشی بۆری خوێنبەرەکان خراپ دەکات و وا دەکات ووردە ووردە کۆڵیستڕۆڵ بنیشێت و کۆببێتەوە ، ئەنجامەکەشی بە تەسک بونەوە و گیرانی خوێنبەرەکە کۆتایی دێت ، هەروەها شەکرەی بەرزی ناو خوێن ڕوپۆشی خانەکانی خوێن ئەکات بەوەش زیاتر ئەلکێن بە ناوپۆشی بۆرەییەکانی خوێن  ودروستبونی مەیینی خوێن ، زیاتر لەوەش بەرزی شەکرەی ناو خوێن بڕی ماددەی نیتریک ئۆکساید کەم ئەکاتەوە کە ئیشێکی یەکجار گرنگی هەیە بۆ فراوانکردنی بۆریەکان خوێن بۆ ئەوەی خوێن بە ئاسانی هاتوچۆ بکات ، بەمەش باڵانسی فراوان بون و تەسکبونەوە تێکدەچێت، زیاتر تەسک بونەوە دورست ئەبێت کە ئەمەش زیاتر کێشەکانی بۆریەکانی خوێن و دڵ دروست ئەکات.


AM:09:24:04/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 2332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌