په‌ڵه‌ی قاوه‌ی سه‌ر ددان مه‌ترسیداره؟
وێستگە ستایل-
پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن دروستبوونی په‌ڵه‌ی قاوه‌ی له‌سه‌ر ددان بابه‌تێكی ئاساییه، به‌ڵام له‌سه‌ر زۆرینه‌ی كه‌س له قۆناغێك له ژیانیاندا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ریان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی " ئێكسپرێس" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه په‌ڵه‌ی قاوه‌ی له‌سه‌ر ڕوكاری ده‌ره‌وه‌ی ددان به دیاریكراوی له‌سه‌ر چینی " مینا" ڕوكاری چینه ڕه‌قه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ددان دروست ده‌بێت ، به‌ڵام چه‌ند ڕێگه‌ی ئاسان هه‌یه كه له ماڵه‌وه ده‌توانرێت تاقیبكرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته.
له ڕێگاكانی لابردنی ئه‌م په‌ڵانه له‌سه‌ر چینی ده‌ره‌وه‌ی ددان بریتیه له مه‌عجونی سپیكردنه‌وه‌ی ددان و كه‌لوپه‌لی سپی كردنه‌وه‌ی ددان و شریتی سپیكردنه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێگایانه هیچیان سودیان نه‌بوو ئه‌وه ده‌توانرێت سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی بواره‌كه بكرێت.
ئانا میدلتۆن پزیكشی پسپۆڕی ته‌ندروستی له له‌نده‌ن باس له‌وه ده‌كات كاتێك زیادده‌ڕۆی له به‌كارهێنانی ئه‌م ڕێگایانه‌دا بكرێت بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددان ئه‌وه زیان به مینای ددان ده‌گات و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ساڵی یه‌كجار سه‌ردانی پزیشكی ددان پێویسته.
AM:09:18:04/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 8484
جار خوێنراوه‌ته‌وه