به‌وێنه.. پیاوێك كچه‌كه‌ی كوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیارێكی نه‌داوه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
پیاوێك به‌ڕه‌گه‌ز تورك 20 فیشه‌كی ناوه به جه‌سته‌ی كچه‌كه‌یه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌تی كردۆته‌وه وه‌ڵامی باوكی بداته‌وه و شوێنی دایكی پێ بڵێت كه هاوسه‌ری پێشووی ئه‌م پیاوه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م پیاوه ته‌مه‌ن 69 ساڵه كچه‌كه‌ی ناوی" گولنور یه‌لماز" ه و پزیشكی گشتیه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه و ڕه‌تی كردۆته‌وه شوێنی دایكی به باوكی بڵێت له‌سه‌ر ئه‌وه باوكی 20 فیشه‌كی پێوه ناوه و 11 له فیشه‌كه‌كان به‌ر سه‌ری كه‌وتووه.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ڕووداوه‌كه پۆلیس ئه‌م تاوانباره‌ی ده‌ستگیر كردوه كه چه‌كی كاتی تاوانه‌كه‌ی پێبوه و پێده‌چێت سزاكه‌ی زیندانی هه‌تا هه‌تایی بێت.
له یه‌كه‌م دانیشتنی دادگا باوكی ئه‌م كچه باسی له‌وه كردوه كه توشی گرفتی ده‌رونی بووه و له‌به‌ر ئه‌وه دانیشتنی یه‌كه‌می دادگا دواخرا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ناته‌واوی باری ده‌رونی ئه‌م پیاوه دیاری بكرێت.
AM:09:01:04/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 3044
جار خوێنراوه‌ته‌وه