میگن 620 هه‌زار دۆلاری برده‌وه
وێستگە ستایل-
هاوسه‌ری شازاده "هاری" كوڕه‌زای شاژنی به‌ریتانیا به یه‌كجار بڕی 450 هه‌زار جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی برده‌وه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 620 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌ك به‌شێك له‌و قه‌ره‌بوه‌ی كه بڕكه‌ی 1.5 ملیۆن جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی بوه له دۆسیه‌ی تایبه‌تمه‌ندێت دژی گۆڤاری" زه مه‌یل ئۆن سه‌نده‌ی" به‌رزی كرده‌وه له ماوه‌ی پێشودا.
هۆكاری ئه‌م سزادانه‌ی گۆڤاره‌كه دوای ئه‌وه دێت كه نامه‌یه‌كی ده‌ست نوس و تایبه‌تی میگن كه بۆ باوكی ناردوه بڵاویانكردۆته‌وه و بۆ قه‌ربووی ئه‌مه میگن داوای بڕی 750 هه‌زار جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی كردوه و له‌گه‌ڵیدا گۆڤاره‌كه ده‌بێت داوای لێبوردنی لێبكه‌ن و ئه‌و نامه‌یه‌ی كه بڵاویانكردۆته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر نامه و دۆسیه‌یه‌كی دیكه كه له‌لایان بێت ده‌بێت له‌ناوی ببه‌ن.
میگن ی ته‌مه‌ن 39 ساڵ داوای یاسایی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌سۆسیه‌تید پرێس لیمیتد تۆماركرد له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی 5 ڕاپۆرت له مانگی 2 ی 2019 و توانی ئه‌م داوایه‌ش بباته‌وه چونكه بابه‌تی تایبه‌تمه‌ند به میگن تیایدا باسكراوه كه پێگه‌كه مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی نییه.
PM:04:04:03/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 3856
جار خوێنراوهتهوه