كۆرۆنا له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی یه‌ك خێزان خێرا بڵاوده‌بێته‌وه؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌گه‌ر تاكێكی خێزانێك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونی ئه‌ندامه‌كانی دیكه كه‌مه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه پسپۆڕان له بۆستن ی ئه‌مه‌ریكی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر زیاتر له 7000 خێزان كردوه كه یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی یه‌ك له‌كۆی 10 كه‌س كۆرۆنا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه ده‌گوازنه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژین له ماڵێكدا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه گه‌وره‌ش بێت، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی توشبویه‌ك به ڕه‌بۆ یان شێرپه‌نجه یان قه‌ڵه‌وی هه‌بێت ئه‌وه گرفت دروست ده‌كات.
پێشتریش ئه‌نجامی 54 توێژینه‌وه كه له "JAMA Network Open" بڵاوكرایه‌وه له دیسێمبه‌ری 2020 تیایدا ئاشكرا بووه كه ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانی یه‌ك خێزان ڕێژه‌كه‌ی %16.6 ه.
PM:08:47:27/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2496
جار خوێنراوه‌ته‌وه