كه‌ڵه‌شێرێك خاوه‌نه‌كه‌ی كوشت
وێستگە ستایل-
پیاوێك ویستی بڕێك پاره‌ی زۆر بباته‌وه له‌ڕێی كه‌ڵه‌شێره‌كه‌یه‌وه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ئیندیان ئێكس پرێس" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م ڕووداوه له یه‌كێك له گونده‌كانی ویلایه‌تی ئه‌ندرا برادیش له 23 ی ئه‌م مانگه‌دا ڕویداوه و له‌كاتی شه‌ره كه‌ڵه‌شێردا پیاوێك به‌هۆی كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی خۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه خاوه‌نی ئه‌م كه‌ڵه‌شێره ناوی" ساتیش" ه و ئه‌و كاته‌ی ویستویه‌تی كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی بخاته گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كه‌وه كه‌ڵه‌شێره‌كه ویستویه‌تی له‌ده‌ست خاوه‌نه‌كه‌ی ڕابكات و له‌و كاته‌دا به سه‌ختی خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی بریندار ده‌كات و هه‌تا ده‌یگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ست ده‌دات كه‌ڵه‌شێره‌كه شه‌وێك ده‌خرێته زیندان و دواتر براوه‌ته كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی سروشتی بژی.
له‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوه پۆلیس 15 پیاوی ده‌ستگیر كردوه چونكه به‌شداری ئه‌م شه‌ڕه كه‌ڵه‌شێره نایاساییه بوون و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
PM:08:08:27/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2260
جار خوێنراوهتهوه