خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناودار نهێنی مانه‌وه‌ی به گه‌نجی و جوانی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی" رولا سعد" به خانمێكی جوان ناسراوه و بۆته جێی سه‌رنجی هه‌واداره‌كانی له وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سه‌ركه‌وتووه.
رۆلا ته‌مه‌نی زیاتر له 40 ساڵه و له ته‌واوی ئاهه‌نگ و ده‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌وڵیداوه وه‌ك خانمێكی لاو و جوان ده‌ربكه‌وێت.
له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پێگه‌ی" سكای نیوز" رولا نهێنی جوانی و گه‌نجی خۆی ئاشكرا كردوه و ده‌ڵێت به‌یانیان دوای هه‌ستان له‌خه‌و ڕوخسارم ده‌شۆم بۆ ئه‌وه‌ی له زه‌یت و خۆڵ پاكببێته‌وه كه شه‌و ڕوخسارم ده‌ریداوه و شه‌وانیش ئاوی گوڵ و گلسرین ده‌ده‌م له ڕوخسارم و زۆر ئاو ده‌خۆمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێستم وشك نه‌بێته‌وه و چرچ نه‌بێته‌وه و خانه‌كانی نوێ ببێته‌وه"
رولا باس له‌وه ده‌كات به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری به ته‌نها به‌س نییه بۆ مانه‌وه‌ی پێست به جوانی یان ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری به‌ڵكو زۆر پێویسته وه‌رزش بكرێت و خۆراكی ته‌ندروست بخورێت و وه‌ك خۆی ڕۆژانه وه‌رزشی ڕۆشتن به‌پێ ئه‌نجام ده‌دات.
PM:08:06:27/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 3844
جار خوێنراوه‌ته‌وه