پسپۆڕێك: توانای سێكسی پیاوان له مه‌ترسیدایه
وێستگە ستایل-
كتێبێكی نوێ كه له ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه و زانایه‌كی ناوداری بواری په‌تازانی نوسیویه‌تی تیایدا هۆشداری ده‌داته پیاوان كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژماره‌ی تۆ‌و و توانای سێكسیان هه‌یه و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر مانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له ژیان.
شانا سوان زانایه‌كی بواری په‌تازانی ژینگه‌ییه له كۆلێژی ئهیكانی پزیشكی سه‌ر به نه‌خۆشخانه‌ی ناوداری" جه‌به‌ل سینا" له نیویۆرك به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ توێژه‌رێكی دیكه كتێبێكیان بڵاوكردۆته‌وه و هۆشداری ده‌ده‌نه پیاوان.
سوان له كتێبه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تۆوی پیاوان و گۆڕانی سێكسی واده‌كات پیاوا چیتر توانای خستنه‌وه‌ی منداڵیان نه‌مێنێت و سوان پیاوان ئاگادار ده‌كاته‌وه ئه‌و بابه‌ته‌ی باسی ده‌كات نزیكه و دوور نییه ڕودانی و ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌تا ساڵی 2025 ناوه‌ندی ژماره‌ی تۆوی پیاوان بگاته سفر و به‌مه‌ش مرۆڤایه‌تی له‌ژێر مه‌ترسیدا ده‌بێت.
ئه‌م پسپۆڕه مادده كیمیاویه‌كانی به یه‌كه‌م هۆكار بۆ لاواز بوونی توانای سێكسی پیاوان گه‌ڕاندۆته‌وه كه له‌ناو پلاستیك و مادده‌ی جوانكاری و قڕكه‌ره كشتوكاڵیه‌كان و قڕكه‌ری مێروو هه‌یه و قه‌ڵه‌وی كێشانی جگه‌ره و ماروانا و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر هۆكارن بۆ لاواز بوونی پیاوان له‌ڕووی توانای وه‌چه خستنه‌وه.
PM:07:39:27/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 9116
جار خوێنراوهتهوه